مەسرور بارزانی: پێمان سەیرە ئەمریکا کوردی لە کۆبوونەوەی واشنتۆن بەشداری پێ نەکردووە
ئەمڕۆ چوارشەممە 20\7\2016 لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ڕێوە دەچێت، بەبێ ئەوەی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا بانگهێشت کرابێت.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: ”سەیرە بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە کوردیان لە کۆبوونەوەی واشنتۆن بەشداری پێ نەکردووە“. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بەشداری پێ نەکردنە لە کاتێک دایە، کورد ڕۆڵێکی سەرەکی لە شەڕی دژی داعشدا دەگێڕێت.
لە کۆبوونەوەی واشنتۆندا، لە کۆی 66 وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی 46 وڵاتی جیهان بەشدارن کە لە نێویاندا خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق بوونی هەیە.
باسنیوز
