ھاووڵاتییەکی کورد نزیکەی 50 ھەزار دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سەمیرە خەبەر)، ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی (محەمەد شەعبانی)، خەڵکی دەڕەشار ڕۆژی پینج شەممەی ڕابردوو بڕی 50 ھەزار دۆلاری لە نزیک پێشانگایەکی ئۆتۆمبیل دۆزیوەتەوە.
شەعبانی گوتوویەتی: "بە ھاوکاری بانک توانیومە خاوەنی ئەو بڕە پارەیە بدۆزمەوە، کە خەڵکی خوڕەمشاری ئێرانە و پارەکەم بۆ گەڕاندووەتەوە".
ھاوکات محەمەد شەعبانی پاداشتی 700 دۆلاری خاوەن پارەکەی ڕەت کردووەتەوە و گوتوویەتی: "ئەگەر پارەکە زۆر لەوەش زیاتر بوایە، ھەر دەمگەڕاندەوە".
باسنيوز
