كارتى زانیارى ئۆتۆمبیل ده‌درێته ئاواره‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگادارى هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاواره بوون و له سنوری شار‌و شارۆچكه‌كانى گه‌رمیان نیشته‌جێ بوون، كه ئۆتۆمبیلی ژماره‌ی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیان هه‌یه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ده‌ركردنى كارتی زانیاری بۆ ئۆتۆمبیله‌كانیان.
بڕیارى ده‌ركردنى كارتى زانیاری، ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌گرێته‌وه كه تابلۆكانیان بریتین له : ژماره‌ی كاتى، ژماره باریكه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره ئه‌ڵمانیه نوێیه‌كان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێك دانراوه به‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه .
یه‌كه‌م، ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان به ناوی خۆیانه‌وه بێت.
دووه‌م، خۆیان لێخوڕی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه بن.
هه‌روه‌ها پێویسته، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه و پێداویستیانه‌یان هه‌بێت، (پێناسی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، پشتگیری ئاسایش، پشتگیری نیشته‌جێ بوون، ساڵانه‌ى ئۆتۆمبیل له‌گه‌ڵ ژماره‌ى مۆبایل).
پێویستیشه له ئه‌مڕۆ 19ى ته‌مووزه‌وه تا 19ى ئابى داهاتوو، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
باس‌نیوز
