مستەفا چاوڕەش: هاتنی مالیکی ئەنجامی باشی نابێ
(مستەفا چاوەڕەش) بە حەفتەنامەی باسی ڕاگەیاندووە: "کەسێک بەو شێوەیە لە دژی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بێت، بە ھاتنیشی ھیچی لێ شین نابێ، تەنیا دووبەرەکی و ئاڵۆزکردنی زیاتری ناوماڵی کورد نەبێ."
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی رووداوێکی گێڕایەوە کە لە کاتی دەسەڵاتی (مالیکی) لە خانەقین لەگەڵ (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سێ مانگ لەبەر ھەڕەشەی (مالیکی) لە خانەقین و ئەو ھێزانەی ھێناویەتی بۆ ئەو سنوورە ماونەتەوە، گوتی: "کەسێک بەو شێوەیە ھەڕەشە لە خاکی کوردستان بکات، پێشبینی ناکرێ سەردانەکەی شتێکی باشی بۆ کوردستان پێ بێت و لێی شین بێت."
KDP
