سەرۆ قادر: ئاساییە بەسەر ریفراندۆمدا باز بدەین و بەرەو سەربەخۆیی بچین
(سەرۆ قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كورد دەبێ ھەموو ھەوڵی خۆی بدات ھەر وەكو چۆن جەنابی (سەرۆك بارزانی) دەیدات، حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەزگای فەرمیی بۆ دروست كردووە ، یاسای تایبەتیش لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە بۆ ئەوەی ریفراندۆم لە كوردستان ئەنجام بدرێت."
(قادر) گوتیشی: "ئەگەر ئەم ھەنگاوانە ھەر تەنگوچەڵەمەیێك و ئاستەنگێكی بێتە پێشەوە، سەربەخۆیی لە سەرووی ھەموو شتێكەوەیە و ئامانج سەربەخۆییە، ریفراندۆمیش لە پێناو سەربەخوییە، تەنیا ریفراندۆم بۆ خۆی ئامانج نییە، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر بەسەر ریفراندۆمدا بازبدەین و بەرەو سەربەخۆیی بچین".
ئەو نووسەر و سیاسەتمەدارە دەشڵیت: "دەبێ ئێمە گوێ لە بڕیارەكانی جەنابی (سەرۆك بارزانی) بگرین، چونكە لەم قوناغەدا پێویستیمان بە یەكگوتاری و ئیرادەی سیاسی ھەیە، ئەو رێوشوێنانەی كە سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەینێت، دەبێت ھەموومان پشتیوانی لێ بكەین، نابێ پەرتوبڵاو بین، نابێت ھەر كەسێك لە شوێنی خۆی رێوشوێنی تایبەتی خۆی پێشنیاز بكات، ھەر كەسێكیش پێشنیازی ھەبوو، دەتوانێت بە رێگەی تایبەت بیخاتە بەردەم جەنابی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان."
KDP
