قایمقامی پێنجوێن داوای %10ـی داهاتی باشماخ دەکات
زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، کە شارەکە کۆمەڵێک پێداویستی پێویستە و داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە دەنگ داکارییەکانییانەوە بچن.
هەروەک زانا رەحمان رایگەیاند، پێنجوێن پویستیی بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی رێگاوبانە، جگە لەوەش پیویستە رووبەری شارەکە و دەوروبەری لە مین پاک بکرێتەوە، کە بە گوتەی ئەو، ”53 ملیۆن مین“ لەو ناوچەیە ماون.
قایمقامی پێنجوێ ئاماژەی بەوەش کرد، کە کارەبای نیشتیمانیی ببرێت بۆ گوندەکانی سنوورەکە، ” 20 گوندی سنوورەکەمان تاوەکو ئێستا کارەبای نیشتیمانیان نییە“ و داوای تەواوکردنی رێگای ستراتیژیی پێنجوێن- سەیدسادقیشی کرد.
زانا رەحمان پێیوایە ئەگەر %10ـی داهاتی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بۆ سنوورەکە خەرج بکرێ، ئەوا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورەکە دەبووژێنەوە.
باسنیوز
