د. عەرەفات کەرەم: لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین
ئەمڕۆ سێشەممە 19\7\2016، د. عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: وەک پارتی دیموکراتیی کوردستان لە هەڵوێستی خۆمان بەردەوامین، لەوەی دەبێت بە یەکدەنگی لە بەغدا بمێنینەوە و سەجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش کار بۆ ئەوە بکەن کە درز نەکەوێتە ناو هەڵوێستەکانیانەوە”.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ڕوونیشی کردەوە، هاتنی نووری مالیکی بۆ کوردستان، ئەگەر ببێتە هۆکارێک بۆ شەق بوونی دەنگی کورد لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، ئەوە: “دەبێت ئەو پرسیارە ڕووبەڕووی ئەو لایەنانە بکرێتەوە کە مالیکیان بۆ کوردستان بانگێشت کردووە".
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندبوو، نووری مالیکی بە نیازێکی پاکەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە، چونکە ئەگەر نیازی پاک بووایە، سەردانی هەولێریشی دەکرد.
باسنیوز
