ته‌نیا كیلۆمه‌ترێك له‌ داعش دوورن، به‌ڵام زیاتر له‌ پاریس و توركیا هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌ن

ته‌نیا كیلۆمه‌ترێك له‌ داعش دوورن، به‌ڵام زیاتر له‌ پاریس و توركیا هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ مانشێتی رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلیه‌. باس له‌ ئازایه‌تی و بوێری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات كه‌ چۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی ئابوری و سیاسی و له‌ گه‌رمای سه‌رووی چل و چوار پله‌ به‌رگری له‌ كه‌رامه‌ت و نیشتمانیان ده‌كه‌ن.



كه‌چی رۆژ نیه‌ میدیا به‌ناو پرۆفیشنال و پیشه‌یی و ئه‌هلیه‌كانی ئه‌وبه‌ر، گاڵته‌ به‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌كه‌ن و واز لەقسەی سووک و جنێو ناهێنن و نەیارانی کوردمان پێ خۆش دەکەن و برینی جەرگسووتاوی دایکی شەهیدان دەکولێننەوەو کوردایەتی لەکەدار دەکەن.. بەداخەوە...
Top