ئەنجومەنی شورا لەبارەی درێژکردنەوەی یاسای دژە تیرۆر بۆچوونی خۆی ئاشکرا دەکات

ئەنجومەنی شورا لەبارەی درێژکردنەوەی یاسای دژە تیرۆر بۆچوونی خۆی ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان بۆچوونی خۆی لەسەر دوو پرۆژە یاسای پەرلەمانی کوردستان دەردەکات، کە ماوەی یاساییان تەواو بووە.



بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان لەنێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان کوردستان، لە مانگی ئابی ساڵی 2015ـەوە کار و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان راوەستاون و هەردوو یاسای دژە تیرۆر و بەکرێدانی خانووبەرەش ماوەی یاساییان تەواو بووە.



ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان بۆچوونی خۆی دەربڕیوە و رایگەیاندووە، کە ماوەی کارکردن بەو دوو یاسایە درێژ ناکرێتەوە و لە کار دەکەون.



لە بری ئەو دوو یاسایە، ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دوای لەکار کەوتنیان، ماددەی 156ـی یاسای سزادانی عێراقی شوێنی ئەو دوو یاسایە دەگرێتەوە.








باسنیوز
Top