له هەڵەبجە چەندین گەنجی خۆپێشاندەر دەستگیر دەکرێن و بێ سەرو شوێن دەكرێن

له هەڵەبجە چەندین گەنجی خۆپێشاندەر دەستگیر دەکرێن و بێ سەرو شوێن دەكرێن
دوو گەنجی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران، کە خۆپێشاندانیان دژی چوونی سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی بۆ پارێزگاکە ئەنجام داوە.



ژمارەیەک گەنجی هەڵەبجە بڕیاریان دا گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بۆ دژایەتیکردنی چوونی نوری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراقی و سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 19ـی تەمموزی 2016 سەردانی بکات.



سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 19ـی تەمموز، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، رێکخەرێکی خۆپێشاندانەکە و گەنجێکی بەشداربوویان دەستگیر کرد.



نوری مالیکی رۆژی دووشەممە 18ـی تەمموز سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لە فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکوومی شارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، دواتر لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بووەوە.



مالیکی لەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بڕیاری راگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی دا و دژایەتیی خۆی بۆ ناردنی هاوکاریی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاندووە.










باسنیوز
Top