نووری مالیکی و نەوشیروان مستەفا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ دووشەممە نوری مالیکی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومی یەكێتی و گۆڕانەوە پێشوازی لێ کرا.
لەگەڵ دەستپێکی سەردانەکەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ شاری سلێمانی، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە.
ئەو شاندەی بزووتنەوەی گۆڕان کە پێشوازیان لە نوری مالیکی کردووە، پێکھاتوون لە نەوشیروان مستەفا، شۆڕش حاجی، عومەری سەید عەلی، جەلال جەوھەر، مستەفای سەید قادر.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە سلێمانی، بڕیارە بۆ ماوەی کاتژمێرێک نەوشیروان مستەفا و نوری مالیکی درێژە بە کۆبوونەوەکەیان بدەن و گفتوگۆ لەسەر ھەندێک پرسی ھەنووکەیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بکەن، پێشتریش وەها راگەیەندرابوو كە پرسی ڕێگرتن لە ئەنجدامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی باسی سەرەكی كۆبوونەوەكانی مالیكی دەبێت لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان.
باسنیوز
