به‌رپرسێكى گۆڕان: سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكى وه‌ڵامى سه‌ردانه‌كه‌ى ئێمه‌یه
ئامانج عه‌بدولڵا، به‌رپرسی ژوورى دیپلۆماسی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند: " ئه‌و سه‌ردانه‌ى (به‌ڕێز مالیكى) وه‌ڵامى ئه‌و سه‌ردانه‌یه كه ماوه‌یه‌ك پێشتر ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى بۆ به‌غدا كردمان و كۆمه‌ڵێك بابه‌تمان تاوتوێ كرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان".
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات بڕیاره مالیكی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا و هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كۆببێته‌وه "تاكو بتوانین كه‌ناڵێكى گفتوگۆ بدۆزینه‌وه تا لێیه‌وه له‌م قه‌یرانانه ده‌رباز بین".
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا مالیكى هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌و دوو حزبه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان گوتى: "بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ ئێمه مایه‌ى شۆك بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسێكى له‌و شێوه‌یه بكاته‌وه ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كارێك بكه‌ین سه‌نگ و قورسایی كورد له عێراق كه‌م نه‌بێته‌وه".
باس‌نیوز
