داقوق.. كاره‌بای نیشتمانی كارگه‌كان ده‌بڕێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/7/2016، ئه‌میر خواكه‌ره‌م، قایمقامی شارۆچكه داقوق، ڕايگه‌یاند: "یه‌كه‌ی ئیداره‌ى قه‌زاى داقوق، بڕیاریدا كاره‌بای كارگه‌كانى سنوورى شارۆچكه‌ی داقوق بۆ ماوه‌یه‌ك ببڕێت، ئه‌وه‌یش به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌بای نیشتمانییه‌وه و ده‌كرێت ئه‌و كارگانه پشت به مۆلیده‌ى ئه‌هلی ببه‌ستن".
قایمقامی داقوق گوتیشی: "هاوكات له ڕێگاى كه‌سانى پسپۆڕه‌وه ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى حه‌وزى ماسییه‌كانیش به میكانزمێك یارمه‌تى كاره‌با بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزى هاوینه‌دا كه پله‌كانى گه‌رما به‌رز بوه‌ته‌وه هاوڵاتیان بێ كاربا نه‌بن".
باس‌نیوز
