بزووتنەوەی ئیسلامی: لەبەر شکۆی خەڵکی کوردستان دەبێت هاتنی مالیکی بەسادەیی وەرنەگیرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 18\7\2016، شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: “پێویستە سەردان و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق به‌ئاسایی سه‌یر بکرێت”. ڕوونیشی کردووەتەوە: “هه‌موومان ده‌زانین تێکچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان کوردستان و به‌غدا له سه‌رده‌می مالیکیدا بووە و ئابڵووقه‌ی ئابووریشی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دانا‌و، جگە لەوەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی بڕیوه، له به‌ر ئه‌وه لۆژیکییانه‌تر بوو بۆ شکۆی گه‌لی کوردستان کە ئه‌م بابه‌ته به ساده‌یی وهرنهگیرابایه و هیج حزبیک به ته‌نها پێشوازی له مالیکی نه‌کردبایه".
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێی وایە، دەبووایە سەرجەم لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به چه‌ند مه‌رجێکی وه‌کو پێدانی مووچه و شایسته داراییه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و گەڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان به ڕفاندن و بێ سه‌روشوێنکردنی هاووڵاتییانی کورد لە خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێشوازییان لە مالیکی بکردایە.
شوان قەڵادزەیی لەو نووسینەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو سیاسه‌ته‌ی ئێستا له‌به‌غدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، هەمان ئەو نەخشە ڕێگایەیە کە مالیکی دایڕشتووە، بۆیە: “دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان، ئاسایی بوو سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێشوازییان لە مالیکی بکردایە”.
باسنيوز
