لە پێناو ئاشتی كۆمەڵایەتی لە ئایندە بەرەو دیالۆگی ئاینەكان
خەریكە ئاین دەكرێتە ئامرازێكی زۆر نامرۆیی و قێزەوەن كە لە كاتێكدا هەموو ئاینەكان داوای پاراستنی نرخ و بەها مرۆییەكان و ئاشتی كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ دەكەن، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە وەك نوێنەرایەتی كوردانی جوو لە هەرێمی كوردستان داوای دیالۆگی نێوان ئاینەكان دەكەین لە سەرجەم عێراق كە عێراق ئەمڕۆ پشكی شێری ئەو ململانێ ئەتنی و ئاینیەی بەر دەكەوێت، داواكارین لە مەرجەعی سەرجەم ئاینەكان كە یەكدەنگ بن لەگەڵمان تا لە مەڵبەندی پێكەوە ژیانی ئاینی لە شاری هەولێر ئامادەسازی بۆ ئەو پرسە مرۆییە بكەین كە ئایا ئاینەكان هۆكاری ئەو هەموو نەهامەتیەن یان ئەو كارەسات و نەهامەتیانە كەسانێك یان وڵاتانێك بەناوی ئاینەوە بەڕێوەی دەبەن.
بانگ لە ئاینەكان و پێكهاتەكان دەكەین مرۆڤایەتی و ئاینەكان لە لەناوچوون رزگار بكەن، كوشتنی مرۆڤ لە دروستكردنی كەنیشتە و كڵێسا و مزگەوت و ئاورگا و هەر پەرستگایەكی تر گرنگترە، لەپێناو ئاین و باوەڕە پیرۆزەكانتان، لە پێناو ئەوەی كە چیدی مرۆڤ بەناوی ئاینەوە نەكوژرێت، لەپێناو هەرەس پێهێنانی ئایدیۆلۆژیای نامرۆییی گروپە تیرۆریستیەكان با هەموومان دەست لەناو دەست بۆ دیالۆگی ئاینەكان.
نوێنەرایەتی كوردانی جوو
لە وەزارەتی ئەوقاف و كارووباری ئایینی
18ی تەمووزی 2016
