حیزبی شیوعی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستاندایە

 حیزبی شیوعی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستاندایە
سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبی شیوعی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "ئێمە وەك لایەنێكی سیاسی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانداین، كە مافێكی ڕەوای میللەتەكەمانە، هەروەها كۆبوونەوەمان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی)، كۆبوونەوەیەكی زۆر گرینگ و باش بوو".

(ئەبو كاروان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ (سەرۆك بارزانی)ـدا باسی بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، كرد".

(كاروان) گوتیشی: "بە ڵنیاییەوە كۆبوونەوەكە زۆر گرینگ و باش بوو و بە ڕاشكاوی پێكەوە باسی هەموو پرسەكانمان كرد، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان كرد، ئێمە وەك لایەنێكی سیاسی لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانداین، كە مافێكی ڕەوای میللەتەكەمانە، بەڵام پێویستمان بەوە هەیە كێشەكان چارە بكەین بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە بە یەكڕیزی بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێین".







KDP
Top