ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: هاتنی مالیکی هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی ناوەندی بڕیار لە کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: هاتنی مالیکی هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی ناوەندی بڕیار لە کوردستان
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە هاتنی نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی بۆ شاری سلێمانی نیگەرانە و دەڵێت: "مالیکی بەرانبەر بە کورد ڕووی رەش بووە".

ئەمڕۆ دووشەممە 18\7\2016،نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕاگەیاند: “هاتنی نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی، هەوڵدانێکە بۆ لاوازکردنی ناوەندی بریار لە کوردستان، بەتایبەتیش لە پایتەختی کوردستان”.

ئەو سەرکردەیەی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاستەمە “کەسێکی گەندەڵی وەک نووری مالیکی”، بتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت، چونکە: “ڕووی ڕەشە بەرانبەر بە کوردستان، هەر ئەو بوو ویستی هێزی دیجلە بهێنێت، ویستی سنووری کوردستان داگیر بکات، بڕینی قووتی خەڵکیش لە ئەستۆی ئەو دایە”.

نەجات حەسەن داوا لەو هێزانە دەکات کە پێشوازی لە مالیکی دەکەن، “بەخۆیاندا بچنەوە”. دەشڵێت: “ئەگەر هاتنەکە بۆ بابەتی سیاسی بێت، ئەوە سەر ناگرێت و بە مردوویەتی لە دایک دەبێت".






باسنيوز
Top