دەزگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەمر، هاوکاریی نزیکەی 2500 خێزان دەکات

 دەزگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەمر، هاوکاریی نزیکەی 2500 خێزان دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، دەزگاکە رۆژی دووشەممە 18ـی تەمموزی 2016، 500 پریاسکە خۆراکی بەسەر 250 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی هەردوو شارەدێی هەریر و باسرمە و دەوروبەریان دابەش کرد.



هاوکارییەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خەڵکە هەژار و کەمدەرامەتە بریتی بوو لە(فاسۆلیا، نیسک، ئارد، رشتە، چا، شەکر، خوێ، شیر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج).



لە راگەیەندراوێکی دیکەدا، دەزگاکە رایدەگەیەنێت، کە بە هاوکاریی مانگی سووری کوێتی، 4,418 کارتۆن خۆراکی وشکی بەسەر 2,209 خێزانی ئاوارەی ناوچەکانی شرگات و گوێڕ لە باسووری مووسڵ، لە کەمپی دیبەگە، دابەش کرد.



هاوکارییەکەی دەزگای خـیرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی شرگات و دیبەگە بریتی بوو لە(برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەکر، فاسۆلیا، چا، رشتە، شیر، نۆک، سریلاک)‌.



بەهۆی شەڕی تائیفی و هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش، نزیکەی 1.5 ملیۆن هاووڵاتیی عێراق، ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەی کودرستان بوون.



شرگات سەر بە پارێزگای نەینەوایە، کە ئەو پارێزگایە و پارێزگاکانی سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای داگیر کران.







باسنیوز
Top