سەركردەیەكی یەكێتی: كورد شایانی دەوڵەت نیەو سەردانەکەی مالیکیش وەک هەر بەشێکی عێراق وایە

سەركردەیەكی یەكێتی: كورد شایانی دەوڵەت نیەو سەردانەکەی مالیکیش وەک هەر بەشێکی عێراق وایە
محەمەد ڕەفعەت، سەرکردەی یەکێتی و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاندووە: “هاتنی مالیکی بۆ سلێمانی وەک هەر بەشێکی عێراق وایەو، پەیوەندی هەیە بە دۆخی عێراق و ناوچەکە، دواتر پەیوەندی بە یەکگرتنی هاوپەیمانیی نێوان گۆڕان و یەکێتییەوە هەیە، کە مالیکی هەوڵی بۆ دەدا.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئەوەشی ڕوون کردەوە: كە هێزێكی گەورە بەهاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دروست دەكرێت “ئەم هێزە گەورەیە، کارێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی رێگە لەو کەسانە بگیرێت کە دەیانەوێت یەكپارچەی عێراق نەهێلن.

محەمەد ڕەفعەت ئەوەشی گوتووە، : "سەردانەکەی مالیکی لەو چوار چێوەیەدایە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، بۆیە باسی ئەوە دەکرێت کە هێزە کوردییەکان لەچوارچێوەی عێراقێکی فیدڕالیی دیموکراتدا کار بکەن، پارتیش دەبێت ملکەچ بێت بۆ ئەمە، پارتی ناتوانێت لە عێراق جیاببێتەوە، ئەو چی دەکات؟”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەوڵ دەدرێت پارتی دیموکراتیی کوردستان بە جددییەوە بچێتەوە ناو دۆخی سیاسیی عێراق. دەشڵێت: “ئەمجارە باسی مافەکانی خۆمان بکەین، بەتایبەتی شتە سەرەکییەکانی وەک ماددەی 140 و ئەو شوێنانەی جێناکۆکن،

سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ڕیفراندۆم کۆببنەوە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای ڕێککەوتنەکە، هێشتا پێداگری لەسەر گەڕانەوە بۆ بەغدا و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی دەکەن.





فشارپرێس
Top