ئەنجوومەنی شوورا سبەینێ بۆچوونەکەیان رادەگەیەنن

 ئەنجوومەنی شوورا سبەینێ بۆچوونەکەیان رادەگەیەنن
ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان دەربارەی یاسای تیرۆر خۆی یەكلایی كردەوە و ڕۆژی دووشەممە بۆچوونەكەیان ڕادەگەیێنن.

هەر١١ ئەندامەکەی ئەنجوومەنی شوورا گەیشتوونەتە بڕوایەك، بەڵام پێویستی بە ڕێكار و ئیجرائات هەیە و، دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان، سبەی دووشەممە ١٨/٧/٢٠١٦ بۆچوونی خۆیان لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاشكرا دەكەن.

نەریمان تاڵب، گوتەبێژی ئەنجوومەنی شوورای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، دەربارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند: "کۆبوونەوی ئەنجوومەنی شوورا بە ئامادەبوونی هەر١١ ئەندامەکە، بە سەرۆک و جێگرەکەیەوە کۆتایی هات، پاش گوتوبێژ و گفتگۆیەکی زۆر، گەیشتنە ئەو ڕاوبۆچوونەی لە ئەنجوومەنی شوورا داوا کرابوو، لەسەر پرسی کۆتاییهاتنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) لە هەرێمی كوردستان".

نەریمان تاڵب گوتویەتی: "ئەوان گەیشتوونەتە ڕای خۆیان، ڕایەکەیان گەڵاڵە کرووە، هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن بە سەرۆک و جێگرەکەیەوە، ڕازینە لەسەر ئەو ڕایە، بەڵام جارێ ناتوانین ڕابگەیێنین، چونکە هەندێک ڕێکاری شکڵی ماوە، بە تەواوبوونی ئەو ڕێکارانە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیێنین".










KDP
Top