هاووڵاتیان..پڕۆتۆکۆڵی ئەمەریکا و کوردستان دەبێتە گرەنتییەکی دیکەی ئارامی هەرێم
ئه‌م پرۆتۆكۆڵه ده‌بێته گره‌نتی به ئارامی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مان كاتیش‌دا نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ون به داگیركردنی كوردستانه‌وه ده‌بینن
(هاورێ ئه‌حمه‌د) خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له یاساى ده‌ستوورى له پارێزگاى كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به پێی پره‌نسیپه نێوده‌وله‌تییه‌كان پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان و هاوكارییه داراییه‌كان ده‌بێت له ڕێی مه‌ركه‌زه‌وه بێت نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پرۆتۆكۆڵه به‌دی ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كراوه و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پرۆتۆكۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن زلهێزترین ولاته‌وه له‌گه‌ل حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو ده‌كرێت ده‌رباره‌ی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی دژ به شه‌ڕی تیرۆر كه ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه‌ی بۆ جدیه‌ت و ڕێكخراوه‌یی وبه‌رله‌چاوگرتنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و مامه‌ڵه كردنی مرۆییانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیل و كاركردن به پیی ڕێككه‌وتن و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه له شه‌ڕی دژ به تیرۆر."
(هاورێ) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌م پرۆتۆكۆڵه ده‌بێته گره‌نتی به ئارامی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مان كاتیش‌دا نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ون به داگیركردنی كوردستانه‌وه ده‌بینن، خاڵێكی ئیجابی زۆر باشیشه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد توانییان هه‌رێم بگه‌یێننه ئه‌م ئاسته، به‌ڵام نابێت ته‌نها به‌مه بووه‌ستنه‌وه چونكه وه‌ك له پرۆتۆكۆڵه‌كه هاتووه به پیی لێدوانه جیاجیاكانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی كه ئه‌م هاوكارییانه تا كۆتایی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، كه به ڕای ئێمه شه‌ڕی تیرۆر به كۆتایی هاتنی داعش كۆتایی نایه‌ت و ڕه‌وشی عیراق پێمان ده‌ڵیت كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامشی كوردستان باش كۆتاییهاتنی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ڕێكه‌وتنێكی ئه‌منی ستراتیژی و درێژخایه‌ن هه‌بێت بۆ هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."
ئەو پرۆتۆکۆڵە، پێشمەرگە زیاتر ڕێك دەخات و پشتیوانی ماددی و مەعنەوی دەدات
(نیوار حه‌مید) دانیشتووى شارى دهۆكه له‌و باره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند : "بێگۆمان ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆڵەکە به ئامادەبوونى (سەرۆك بارزانی) و قورسایی خۆی هەیە و لە بەر ئەوەش دژمنانی کورد زۆر تورە بوون و بە مەعنەویش کاریگەری زۆری هەیە که ئەمڕۆ پێشمەرگە و کوردستان پرۆتۆکۆڵى هەبێت جێگای شانازییە و ئەمریکا (سەرۆك بارزانی) وەکو کەسایەتییەکی گرنگ دەبینن بۆ بەرەنگاریکردنی داعش."
(نیوار) ڕاشیگه‌یاند: "ئەو پرۆتۆکۆڵە، پێشمەرگە زیاتر ڕێك دەخات و پشتیوانی ماددی و مەعنەوی دەداتێ، زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق توڕەن چونکە وا هەست دەکەن ئەمریکا بەبێ گەڕانەوەی بەغدا هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى دەکات دیسان هه‌ماهه‌نگى لە گەڵ کوردستان دەکات وەکو دەوڵەت و زیاتر کورد هەنگاو بەرەو دەوڵەت دەهاوێژن و هاوکاریکردنی کوردە بە كردارى."
وەها پرۆتۆکۆڵێک کێرڤى دۆستایەتى کورد و وڵاتانى ئاشتیخوازى جیهانى بەرز دەکاتەوە
(یاد سرێشمه‌یى)یش له سۆران به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "واژۆکردنی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه بەسەرپەرشتی سەرۆکی کوردستان ڕووداوێکى گرنگى نێو مێژووى تۆمار کراوى کوردە، وپالنەرێکى بەهێزى مەعنەوى کوردە لەوەى زیاتر پێداگیربێـت لەسەر مافە ڕەواکانى، پشت ئەستور بە وڵاتێکى دۆست کە دەستێکى باڵاى هەیە لە ئالوگۆرى هاوکێشە سیاسیە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئامادەگى واژۆکردنى پرۆتۆکۆڵى دارایى وسەربازى هەیە لەگەڵ هەولێر، کە ڕێگاخۆشکەر و تا ئاستێکى زۆر دروستکردنى متمانەیە لە لاى وڵاتانى دیکەى کۆمەلگاى نێودەوڵەتى کەهەنگاوى گەورەتر بهاوێژن لە مامەلەکردن لەگەڵ کورد‌و هاوکارى کردنى."
(یاد) گوتیشى: "کورد پیێشوتر لە ڕێگەى پیشاندانى ناوچەیەکى ئارام و فەراهەمکردنى کەشێکى دیموکراسى بۆ پێکەوە ژیانى ئاشتیانەى نەتەوەو ئاینە جیاکان لە زۆرنى گەرمى کێشەکان (رۆژهەڵاتى ناوین) دواى سەرهەلدانى داعش ڕوو بەرووبونەوەو شکاندنى ئوستورەى داعش لەسەر دەستى پێشمەرگەو پیشاندانى نمونەى جەنگاوەرى ئازا، ئەمریکا وڵاتانى ئاشتى خوازى جیهانى ناچار بەوە کرد کەببن بە پالپشت بۆ کورد، ئەگەر جاران تەنها شاخەکان بە پاڵپشتى خۆمان دەزانى ئیمڕۆ هاوپەیمانان لە ڕێگەى مامەڵە سەربازیەکانیان و ئەمریکا بە واژۆ کردنى پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ کوردن، بە دڵنیایەوە وەها پرۆتۆکۆڵێک کێرڤى دۆستایەتى کورد و وڵاتانى ئاشتیخوازى جیهانى بەرز دەکاتەوە."
ده‌شڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە ئاستى پەیوەندییەکانى کورد و ئەمریکاى بردە ئاستێکى فەرمى ئەرک و فەرمانى خستە ئەستۆى هەر کامێک لەو دوو لایەنە بۆیە مامەڵەى کورد لە داهاتوودا لەگەڵ ئەمریکا لە بوارى سەربازى لە چوارچێوەى بەندەکانى ڕێککەوتنێکى ستراتیجى دەبێت.”
پێشمەرگە یەکەم هێزی دەرەکییە بۆ ئەمریکا کە متمانەی تەواوی پێ هەبێت
په‌یوه‌ست به هه‌مان بابه‌ت هاووڵاتی (زانیار سه‌عید) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "ئێستا پێشمەرگە یەکەم هێزی دەرەکییە بۆ ئەمریکا کە متمانەی تەواوی پێ هەبێت، ئەگەر پێگەی کۆردستان بۆ ئەمەریکا کرنگ نەبێت و لە ئاست خۆی نەیبینێت دڵنیام بەو بایەخەوە نایەت پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ هەرێمدا ئێمزا بکات، بەڵێ ئەم پروتوکوڵە و هەر پروتوکوڵێکی دێکەش لە گەڵ هەرێم ئیمزا بکرێت سوودی دەبێت بۆ کۆرد و دەبنە ڕێخۆشکەر بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و پێگەی کوردی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ جیهان دیار کرد كه نیشانەی ڕۆڵی بەهێزی دیپلۆماسییەکەی سەرۆک بارزانییە لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەتیش ولاتێکی زلهێزی وەکو ئەمریکا هه‌روه‌ها له بڕگەكانی ڕێككەوتنەكەدا گفتوگۆ كراوه و بەرژەوەندیی گەلی كوردستان ئەولەویەتی یەكەم بووە."
KDP
