شاژنه كوبابه.. شاژنی ده‌وڵه‌ته‌شاری كیشی سۆمه‌ری
تاوه‌كو ئێستا نازانرێت شاژنه كوبابه له‌ساڵی چه‌ند له‌دایك بووه، دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شا هابیللۆم پادشای ده‌وڵه‌تی گووتیدا كردووه. نازانرێت له ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵیدا بووه‌ته شاژنی ده‌وڵه‌ته‌شاری كیشی سۆمه‌ری. یه‌كه‌مین ژنه كه توانیویه‌تی بگاته ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی وڵات‌دا بكات، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژوویی شاژنه كوبابه به چواره‌مین شاژنی مێژوو دائه‌نرێت، به‌ڵام به‌شی زۆری سه‌رچاوه‌كان ئه‌م شاژنه به یه‌كه‌مین شاژنی مێژوو دائه‌نرێت. ئه‌م شاژنه یه‌كه‌مین كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی كیشی سێیه‌مه له ده‌وڵه‌ته‌شاری كیشی سۆمه‌ری ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست و ماوه‌ی (100) ساڵ له سه‌ده‌ی بیست و پێنجی پێش زایین فه‌رمانڕه‌وایی كردووه. سه‌رچاوه‌ی مێژووییه‌كان ئه‌ڵێن شاژنه كوبابه پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بگرێته‌ده‌ست كاری مه‌یفرۆشی كردووه. هه‌رووه‌ها یه‌كه‌مین ژنه له مێژوودا سه‌ركردایه‌تی سوپای كردووه و توانیویه‌تی شارومه‌تر پاشای ده‌وڵه‌ته‌شاری ماری له سوریای ئێستا بشكێنێت، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی شاپوزور نیراخ پاشای ده‌وڵه‌ته‌شاری ئه‌كشاكی سۆمه‌ری كۆشتووه، په‌رستگه‌ی ئه‌یساكیلای دروست كردووه و دوای مردنی كوڕه‌كه‌ی كه ناوی شابوزور سوین، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌شاری كیشی گرتووه‌ته ده‌ست و بووه‌ته یه‌كه‌مین پاشای بنه‌مای چواره‌می كیشی سۆمه‌ری. پێش ئه‌وه‌ی سوپای ئیمپراتۆریای گووتییان به سه‌ركردایه‌تی شائه‌مبیا (2154-2151پ.ز) هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیمپراتۆریای ئاكادی له ساڵی (2154پ.ز)، چه‌ند پاشایه‌كی گووتییه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته‌شاره‌كانی سۆمه‌رییه‌كانیان له عێراقی ئێستادا كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی سوپای ئیمپراتۆریای گووتییان به سه‌ركردایه‌تی شائه‌مبیا (2154-2151پ.ز) و له هه‌مان ساڵدا كۆتایی هێنا به ئیمپراتۆریای ئاكادی، ئه‌وه‌بوو گووتییه‌كان بۆ ماوه‌ی (125) ساڵ و(40) ڕۆژ فه‌رمانڕه‌وایی عێراقیان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی (21) پاشا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
سه‌رچاوه:
1- شاخه‌وان فایه‌ق ئه‌لیاسی: نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی كوردستان- هه‌ولێر 2008ز.
2- سه‌ید كه‌مال ئیبراهیمی: كوردستان پێش رووخانی نه‌ینه‌وا- سلێمانى 2008ز.
3- ئه‌رلۆند توینبی: مێژووی مرۆڤایه‌تی- وه‌رگێڕانی: دڵشاد عه‌بدوڵڵا وه‌سانی-هه‌ولێر 2010ز.
4- د. جه‌مال ڕه‌شید ئه‌حمه‌د و د. فه‌وزی ڕه‌شید: مێژووی كۆنی كورد- وه‌رگێڕانی: ملكۆ كه‌لاری- سلێمانى 2011ز.
5- د. یوسف مه‌جید زاده: مێژووی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا (مێژووی سیاسی- به‌رگی یه‌كه‌م)- سلێمانى 2012ز.
6- د. فه‌رهاد پیرباڵ: كرۆنۆلۆجیای كوردستان 625پ.ز- 1932ز- هه‌ولێر 2011ز.
7- عومه‌ر ئیسماعیل مارف: تۆماره‌كانی مێژوو- سلێمانى 2013ز.
8- ئینته‌رنێت- وێكیپیدیای ئازاد.
باسنيوز
