پشده‌ر: 100 كارتۆن حه‌بى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
محه‌مه‌د فازڵ، لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕاىگه‌یاند: "له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، هێزه‌كانمان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ، به‌هاوكاری بنكه‌كانی ئاسایش له سنووری قەزای پشده‌ر، له دوو چالاكی و دوو شوێنی جیاواز توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نك حه‌بی یاساغی (ترامادۆڵ)دا بگرن، كه حه‌بێكى هۆشبه‌ره".
ده‌رباره‌ى شوێنى ده‌ست به‌رسه‌رداگرتنى حه‌به‌كان، محه‌مه‌د فازڵ گوتى: "له گوندی (باوزێ) 49 كارتۆن له حه‌بی جۆری (ترامادۆڵ) و بڕی (51) كارتۆن له هه‌مان جۆری حه‌ب له گوندی نوره‌دین ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه كه به شێوه‌یه‌كی نایایاسیی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و هه‌ریه‌ك له‌م كارتۆن حه‌بانه بڕی (400) شه‌ده‌یه كه به‌سه‌رجه‌میان زیاتر له دوو ملیۆن و بیست هه‌زار حه‌بی ترامادۆڵی 200ملم تێدایه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین وتیشی، "كه به فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه و به پێی مادده‌ی (14)ى هۆشبه‌ر، كه‌سێك به‌و تۆمه‌ته‌وه ده‌ستگیر كراوه، كه تۆمه‌تباره به‌و كاره و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى ده‌ستى پێ كردووه.
باس‌نیوز
