یەکێتی و گۆڕان ئامادەن بە جیا لەگەڵ نوێنەری بارزانی کۆببنەوە

 یەکێتی و گۆڕان ئامادەن بە جیا لەگەڵ نوێنەری بارزانی کۆببنەوە
یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەن لەگەڵ نوێنەری بارزانی کۆببنەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

یەکێتی و گۆڕان ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان، تەنانەت یەکێتی و گۆڕان ئامادەییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە ئەگەر داواکاری هەبێت، بە جیا کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرەکەی بارزانیدا بکەن.

هەر لەمبارەیەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: “بەڵێ ئێمە ئامادەین لەگەڵ شاندەکەی بارزانی کۆببینەوە، ئەگەر هاتوو نوێنەرەکە ئامادەبوو لەگەڵ شاندی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی کۆببێتەوە، ئەوا پێمان باشە، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکرا، ئاساییە بە جیا کۆدەبینەوە”.

گوتیشی: "پێشووتر سەرکردایەتیی هاوبەشی پارتی و یەکێتی داوایان کرد بچنە لای پارتی، بەڵام پارتی ئەوەی ڕەتکردەوە، ئیستاش بۆچوونێک هەیە کە نوێنەری بارزانی لەگەڵ شاندی هاوبەشی سەرکردایەتی هەردوولا کۆببێتەوە".

(باسنیوز)پەیوەندی بە حاکم قادر حەمەجان و ڕزگار عەلی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کرد بەڵام ئامادە نەبوون لێدوان لەو بارەوە بدەن.












باسنیوز
Top