سەرۆک بارزانی لەگەڵ حزبی شیوعیدا، دیاریكردنی چارەنووسیان خستە بەر باسەوە

 سەرۆک بارزانی لەگەڵ حزبی شیوعیدا، دیاریكردنی چارەنووسیان خستە بەر باسەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی حزبی شیوعیی كوردستان كۆ بووەوە، پاشەڕۆژی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا و هەروەها ڕیفراندۆم و پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستایان خستە بەر باسەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی حزبی شیوعیی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە (د. كاوە مەحموود) جێگری سكرتێر و (ئەبو كاروان) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان.
لە دیدارەكەدا قۆناغەكانی مێژووی دەوڵەتی عێراق خرایە بەر باس و، گفتوگۆ لەبارەی ئاییندەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا و هەروەها ڕیفراندۆم و پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان كرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بیروڕا لەبارەی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی و چارەكردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.







KDP
Top