یه‌كه‌م دێڕى راگهیندراوهكهى سوپای توركیا دژ به كورد نووسراوه‌ته‌وه
له راگهیندراوهكهدا، هاتووه :" ئه‌و سیاسه‌ته ژیانى زۆرێك له هاووڵاتیانى مه‌ده‌نی و بێ تاوانانى له ده‌ست دا، گه‌نده‌ڵى و دزییش گه‌شته ئاستێكى بێ پێشینه، دیموكراسیش تووشى ئیفلیجی بوو".
هه‌ر له درێژه‌ى ئه‌و راگه‌یندراوه‌دا، هاتووه :" ئێمه له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیداین، ئه‌ركى سوپا پاراستنى دیموكراسییه كه ئه‌تاتورك له‌ژێر درووشمى ئاشتى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دایناوه، ئه‌وه‌ش به پاراستنى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه سیستمى كۆمارى و یه‌كێتى خاكى توركیا‌و رێگه‌گرتن له كۆنترۆڵكردنى دادگا و گه‌نده‌ڵى و دزی و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر به‌هه‌موو رووه‌كانى، دانراوه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه پێویسته په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ جیهاندا درووست بكرێت، بۆیه به هۆى ئه‌و هۆكارانه‌وه، سوپا ده‌ستى به‌سه‌ر حكوومه‌تدا گرت.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه :" سوپا به‌پێی بنه‌ماى ئاشتى و ئاشته‌وایی و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌جووڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ جیهان و په‌یمانى ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها پارێزگارى له هه‌موو رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كان ده‌كات، حكوومه‌تى داد و گه‌شه‌پێدانیش رووخێنرا، ئه‌وانه‌ش كه له یاسا لاده‌ده‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، لێپرسینه‌وه‌ى توندیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كرێت كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دیموكراسی، تكا له گه‌ل ده‌كه‌ین وریا بن، هه‌موو رێكاره ئه‌منییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و كه‌س تووشى زیان نابێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئازادى هاووڵاتیان ده‌بین".
له راگهیندراوهكهدا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئازادى بیروڕا و ئاشتى و زمان و ئاین و رۆشنبیری، هیچ بڕگه‌یه‌كیش نابێت بۆ جیاوازى له‌نێوان گه‌لدا، هه‌روه‌ها ده‌ستوورێكى نوێ داده‌نرێت كه ئاشتى له توركیا و ده‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.
