ئێران بۆ نەوشیروان: بۆ دژایەتی دەوڵەتی کوردی هەرچی لەدەستان دێت بیکەن
سەرچاوەیەک ڕاگەیاند: لەدوا کۆبوونەوەی نەوشیروان و سەرکردەکانی سوپای قودس و ئیتڵاعاتی ئێران کە لەسنوری ناوچەی هەورامان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ئەنجامدرا، نەخشەی ئەوەش کێشراوە کە نەوشیروان لەڕێگەی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی فشار بۆسەر پارتی زیاد بكات تاوەكو دەست بەرداری دەوڵەتی كوردی بێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێی ڕاگەیندراوە لە ڕێگەی ڕاگەیندنەکانتانەوە هەرچی پێتان دەکرێت بیکەن بۆ ئەوەی ڕای گشتی وا تێبگەێنن کە داواکردنی سەربەخۆیی کوردستان لای بارزانی تەنها بانگەشە و قسەیە.
سەرچاوەکە گوتیشی لەکۆتایدا شاندەکەی ئیتڵاعاتی ئێران وتوویانە ئێمە ڕازین بەوەی یەكێتی وگۆران مل بدەن بۆ هەموو داواو داخوازییەکانی پارتی بەومەرجەی پارتی وازلەدەولەتی كوردی بهێنێت.
رۆژانەهەوال
