ئیران كوردستان مینرێژ ده‌كات.

ئیران كوردستان مینرێژ ده‌كات.
بەپیی هه‌واڵێكی ئاژانسی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپی ناسراو بە یەکە ئەندازیارییەکانی سوپای قودس، لە بەشێک لە زەوییەکانی شاری مەریوان هەوڵی چاندنی دووبارەی مینیان داوە، ئەو مینە چێندراونە لە مۆدێلی جۆری ڕووسیە کە کێشێکی کەمیان هەیە و هێزێکی کوشندەی گەورەی هەیە.
سەرچاوەیەک به‌ ئاژانسه‌كه‌یان ڕاگەیاندووە، ئێمە بە چاوی خۆمان شایەتی چاندنی ئەو مینانە بووین و هیچ جۆرە نیشانەیەکی تایبەتیان پێوە دیار نەبووە.
شاره‌زایه‌كی بواری هەڵگرتنەوەی مینیش وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هه‌واڵه‌كه‌، ڕایگەیاند: ئەو ناوچە ئاماژە پێکراوانە لە نزیکەی گوندی سنووریی ساوجی لەگەڵ هێلی جیاکەرەوەی شاری پێنجوێن هاوسنوورە.
پێشتریش یەکێک لە فەرماندەکانی سوپا لە شاری مەریوان بە هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی گوتبوو کە هێزەکانی ژێر کونتڕۆلی ئەو، لە بەرزاییەکانی ٢١٠٠ مێتری سوورت جێگیر کراون و بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییە، ئەو هەوڵە بە مەبەستی جێگیر کردنی ئەمنیەت لە خالی سێفری سنووری‌دایە.
Top