فوئاد حوسێن و سەڵاحەدین بەهائەدین كۆبوونەوە

فوئاد حوسێن و سەڵاحەدین بەهائەدین كۆبوونەوە
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە.

رۆژی شەممە 16-7-2016، سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە، بەبێ ھیچ لێدوانێکی رۆژنامەڤانیش کۆبوونەوەکە کۆتاییھات.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێکردنی رەوشی سیاسی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و لەیەك نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بووە.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی بارزانی دەیەوێ راو سەرنجی لایەنە سیاسییەکان لە سەر ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و کۆمەڵێک پێشھاتی سیاسی و سەربازی و شەڕی داعش لەگەڵ لایەنەکان تاووتوێ بکات.

رۆژی14-7-2-16، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبووەوە.

رووداو ئەو کات لە زاری حەسەن بابەکر، بەرپرسی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵ بڵاویکردەوە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەرنامەی ھەیە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی بکات و بڕیاریشە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیش بکات.

د.فوئاد حوسێن، بەپێی یاسایی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2005 دەرچووە، لەو کاتەوە سەرۆکی دیوانە و یاوەری بارزانی كردووە بۆ زۆربەی سەردانەکان بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی بۆ کۆشکی سپی، ھاوکات سەرپەرشتی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لایەنە کوردستانییەکانی دەکرد لە ساڵی رابردوو بۆ چارەسەکردنی پرسی ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان.

Top