یەکێتی: كوده‌تا به‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه دیموكراسییه‌كانه
کەمێک پێش ئێستا (شەممە 16\7\2016)، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ، هەڵوێستی خۆی لەسەر کودەتاکەی شەوی ڕابردووی سوپای تورکیا ڕاگەیاندووە کە بەهاوکاریی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا شکستی پێ هێندراوە. یەکێتی ڕای گەیاندووە کە کودەتاکەی تورکیا، بەرەنجامی قەیرانی ئابووری و سیاسی و دەستەبەرنەکردنی مافە دیموکراسییەکانە.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
دوێنێ شه‌و 15-7-2016، ته‌واوی جیهان، به‌نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه، سه‌رقاڵی كوده‌تا چاوهڕوانهكراوهكهی توركیا بوون، كه له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌می سوپای توركیاوه، ئه‌نجامدرا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا، دژی هه‌موو چه‌شنه كوده‌تایه‌كه، چونكه له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌چله‌كانه‌وه یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه، كورد كراوه‌ته قوربانی كوده‌تاكان، له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه مێژووی كودهتاكانیش سه‌لماندویانه كه كوده‌تا، به‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه دیموكراسیه‌كانه. بۆیه، كاتێك دژایه‌تی كوده‌تاچیه‌كان له‌توركیادا راده‌گه‌یه‌نین، له‌هه‌مانكاتدا، ئومێده‌وارین، ده‌رسه قوڵه‌كانی ئه‌م سه‌رچڵییه سه‌ربازییه بكرێته مایه‌ی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای نوێی سیاسی و ئابوری و دیموكراسی، چ له‌ناو خۆی توركیا‌و باكوری كوردستاندا، چ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/7/2016
باس‌نیوز
