یه‌كگرتووی ئیسلامی: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كوده‌تایه ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ (16\7\2016)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه گوێبیستی هه‌واڵی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تاقمێك له ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی سوپای توركیاوه بووین، به‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت و دیموكراتیه‌ت و حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هۆشیاری جه‌ماوه‌رو جێگیری دامه‌زراوه دیموكراتیه‌كانی وڵات، جورئه‌ت و گیانی به‌رخودانی سه‌رۆك كۆمار، حكومه‌ت و گه‌لی توركیا و سه‌ركردایه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌خێرایی توانیان شكست به كۆده‌تاكه بهێنن و به‌رگری شایسته له‌شه‌رعیه‌ت، دیموكراسی و حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خۆیان بكه‌ن".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه كوده‌تایه ده‌كه‌ین و هیوادارین كۆماری توركیای دراوسێ بتوانێت به‌رده‌وام پارێزگاری له ئه‌زموونی دیموكراسی خۆی بكات، هه‌رچی زووتره هێمنی و سه‌قامگیری بۆ تێكرای ناوچه‌كانی ئه‌و ووڵاته بگه‌ڕێته‌وه، پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی كوردیش ده‌ست پێ بكاته‌وه، توركیاش وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی دیموكراتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌رده‌م فاكته‌رێكی كارا‌و ئێجابی بێت له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی".
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له بهیاننامهكهشی ئاماژه به‌وه ده‌كات: "جێگای سه‌رنج و په‌ند لێوه‌رگرتنه بۆ خه‌ڵكی ئێمه‌ش، چۆن سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان جیاوازی ناوخۆیان وه‌لاناو یه‌ك هه‌ڵوێست بوون له ره‌تكردنه‌وه‌ی كوده‌تاكه‌و پاراستنی شه‌رعیه‌ت، دیموكراسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و نیشتمان كه له سه‌رووی هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه جارێكی دیكه هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بۆ گه‌لانی توركیای دراوسی ده‌خوازین.
باس‌نیوز
