به‌یان سامى: ئامانجمان سه‌ربه‌خۆییه.. ئه‌مه‌ریكایش د‌رك به‌و خواسته‌ى كورد ده‌كات
(به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان) رایشگه‌یاند: "ئه‌و پرۆتۆكۆڵه بایه‌خی زۆرى هه‌یه له‌و سۆنگهیهى كه یه‌كه‌مین جاره رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره له نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا واژۆ ده‌كرێت.
(به‌یان سامى) گوتیشى: "كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكى گرینگى هه‌بوو له واژۆكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه و پشتیوانى كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاییه‌كان رۆڵى (سه‌رۆك بارزانى) له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش به‌رز ده‌نرخێنن.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه، بایه‌خدانى ئه‌مه‌ریكا به كوردستان بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه رۆڵێكى قاره‌مانانه‌ى له شه‌رى داعشدا هه‌یه، دووه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه گه‌لى كوردستان به گه‌رمى پێشوازییان له په‌نابه‌ران كردووه. ئه‌م دوو هۆكاره‌ش وایان كردووه كه حكوومه‌ت و گه‌ل و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به‌رێزه‌وه ته‌ماشاى كوردستان بكه‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، (به‌یان سامى) جه‌ختى كرده‌وه كه، به راشكاوانه به به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاندووه كه ئامانجمان هێنانه كایه‌ى سه‌ربه‌خۆییه بۆ كوردستان و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكایش د‌رك به‌و خواسته‌ى كورد ده‌كه‌ن.
KDP
