پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆككۆماری فەڕەنسا
دهقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆككۆماری فەڕەنسا
''بەڕێز فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا
پەلامارە تیرۆریستییەكەی شاری نیسی فەڕەنسا و كوژرانی هاووڵاتیانی بێ تاوان بەدەستی تیرۆریستان لە یادی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسادا زۆر خەمبار و دڵگرانی كردم. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەم و، بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە ئێوە و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم، هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
تیرۆریستان دوژمنی مرۆڤایەتی و دژی ئازادی و ئاسوودەیی مرۆڤن لە هەموو شوێنێكی جیهاندا. پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر بەشداربووانی یادی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا پەلاماردانە بۆ سەر پڕەنسیپ و بەهاكانی ئازادیخوازی و یەكسانی و برایەتیی شۆڕشی فەڕەنسا كە بەها و پڕەنسیپی ئینسانی و جیهانین. لەو چركەساتە خەمبارانەدا گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە هێڵی یەكەمی شەڕی تیرۆریستاندایە، هاوسۆزی گەلی فەڕەنسایە. بە بەڕێزتان ڕادەگەیێنم گەلی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕۆییدا، بە هەموو توانایەك پشتیوانی گەل و حكوومەتی فەڕەنسای دۆستە.
مهسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 15ـی 7ـی 2016''
درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە 14-7-2016 بەکامیۆنێکی بارهەڵگر هێرش کرایە سەر خەڵکی شاری نیس لە باشووری فەرەنسا، کە بۆ ئاهەنگگێڕانی رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە کۆ بووبوونەوە. بەپێی دوازانیاریی نافهرمی له ئاكامی ئهو هێرشه تیرۆریستییهدا 84 کەس کوژراون و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.
KDP
