ڕۆژنامه‌ی هائارێتس: كورده‌كان ئه‌و هێزه بێده‌نگه‌ن كه دەتوانن حکوومەتی ئێران تێک بشکێنن
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەو ڕۆژنامەیەدا بڵاو بووەتەوە باس لەوە کراوە كه ئایا كوردانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی باشوور سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت؟
لەو ڕۆژنامەیەدا هەروەها باس لەوە کراوە كه، سه‌رباری ئه‌و ئارامییه‌ی كه ماوه‌ی 20 ساڵه له نێوان كوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵای و ڕێژێمی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، چه‌ندین پرسیار هه‌ڵده‌گرێت کە یەکەم، ئایا 8 میلیۆن كورد كه له ئێران ده‌ژین وەکوو براكانیان له عێراق سه‌ربه‌خۆییان دەوێت و ئەو نیازەیان تێدا درووست بووه؟ یان ده‌یانهه‌وێت بچنه نێو هێزه كوردستانییه‌كانی دیكه‌وه؟ یان ئه‌و ڕابوونه به‌شێكه له پلانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هێزی كوردی دژ به ئێران؟ له كۆتاییدا دەڵێت، ئایا ئه‌م پرسه ته‌نیا پرسێكی نێوخۆیی كورده؟.
ئەو ڕۆژنامەیە لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات ، به درێژایی ماوه‌ی 20 ساڵ حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌ڕه‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠٠ پێشمه‌رگه ده‌بێت و دێرینترین حیزبی كوردستانە له ئێران كه له ساڵی ١٩٤٥ دامه‌زراوه و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات".
