مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی فەڕەنسا: لە شەڕی تیرۆر لەگەڵتان دەبین
شەوی ڕابردوو لە شاری (نیس)ی باشووری فەڕەنسا، لە میانی ئاهەنگی جەژنی نیشتمانیی فەڕەنسا کە بە (ڕۆژی باستیل) ناسراوە، بارهەڵگرێک خۆی کرد بەناو ئاهەنگ گێڕانی شارەکە و لانی کەم، 80 کەس کوژران و سەدانی دیکە بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 15\7\2016، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی کورت‌دا کە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی:”هاوسۆزیم بۆ خەڵکی فەڕەنسا لە بارەی هێرشەکەی شاری نیس”. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە لە شەڕی دژی تیرۆردا “لەگەڵتان دەبین”.
پاش تەقینەوەکە، فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، ڕای گەیاند: "منداڵ و ئافره‌ت له‌نێو قوربانییه‌كانى ئه‌و هێرشهدان، بۆیە ناكرێت نكۆڵى له‌وه بكرێت کە هێرشه‌كه، هێرشێكى تیرۆریستییه”.
هێرشه‌كه له شەقامی "بروومیناد دی ئهنگلى"ى ناسراو له شارى نیس و له‌كاتى ته‌قاندنى یاریی ئاگریندا، ئه‌نجام دراوە. به‌پێی لێدوانى داواكارى گشتى: "شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه، هێرشەکەی لە ڕێگای تەقاندنەوە ئەنجام نەداوە، بەڵکو بە خێراییەکی زۆر، مەودای 2 کیلۆمەتری بڕیوە، تا ئەو کاتەی پۆلیس توانیویەتی بیکوژێت”.
له‌ناو بارههڵگركهشدا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، پۆلیس به‌ڵگه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌ستكه‌وتووه، كه شۆفێره‌كه فه‌ڕه‌نسییه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى وڵاتى تونسه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا نزیكه‌ى 80 كه‌س له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یانى دیكه بریندارن كه بارى ته‌ندروستى 18ـه‌یان، زۆر ناجێگیره.
