ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ھۆشیار عەبدوڵڵا کارا نەبوو لە سوکایەتی و جنێودان

ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ھۆشیار عەبدوڵڵا کارا نەبوو لە سوکایەتی و جنێودان
ئاشکرا بوونی ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ھۆشیار عەبدوڵڵا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کارا نەبووە لە سوکایەتی و جنێودان وەکو ئەوەی نەوشیروان مستەفا دەیەویست بۆیە لەلای ئەو پشتگوێ خراوە.

هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی ئەو حزبە ئاشکرا دەبێت.
ھۆشیار عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنەکە و بەرپرسیارێتییەکەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاندو ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا بوو.

سەرچاوەیەک لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ھۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی ھۆشیار عەبدوڵڵا، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لەلایەن نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە پشتگوێ خراوە، بۆیە کەسێکی دیکە لەشوێنی ئەو دانراوە.





باسنیوز
Top