سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشان كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڵێن عەبدوڵڵا و بەهمەن حوسێن ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی.

هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی قۆناخی دوای داعش و ئەگەرە سیاسییەكانی ئەو قۆناخە ئاڵوگۆڕ كرا.

لای خۆیانەوە شاندی میوان پێزانیان بۆ هەوڵەكانی بارزانی هەبوو لە پێداگیریكردنی بۆ مافی چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستەبەركردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە باری گوزەرانی خەڵك كرا و بارزانی باسی لە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی كرد.
Top