خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێ هه‌ڕه‌شه‌ى تێده‌كه‌وێت
شانه‌ى میدیاى جه‌نگ كه سه‌ر به فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه، له راگهیندراوێكدا، ئاگادارى هاووڵاتیان ده‌كهاته‌وه، كه خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێ هه‌ینی، مۆڵه‌ت پێدراو نییه، داواش ده‌كه‌ن كه‌س به‌شدارى نه‌كات.
خانه‌كه له درێژه‌ى راگهیندراوهكهدا، ده‌شڵێت :" هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر دیارده‌یه‌كی چه‌كدارى، به‌هاوشێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
دوابه‌دواى ئه‌و راگه‌یندراوه، ره‌وتى سه‌در، به‌سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ى كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
هاوكات، حاكم زاملى، سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، گوتى :" خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێ به بێ چه‌ك و خۆپیشاندانێكى ئاشتییانه ده‌بێت".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له‌م هه‌فته‌یه‌دا داواى كرد سبه‌ینێ هه‌ینی خۆپیشاندانێكى فراوان ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستى چاكسازیكردن و به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
