والى داعش له شه‌ڕگات و دوو هاوكارى كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین، رایگه‌یاند :" فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكى داعشیان له نزیك گوندى مه‌ریر له باكوورى شارۆچكه‌ى شه‌رگات، كرده ئامانج".
له ئه‌نجامدا، "موه‌فه‌ق حوێجه" والى شه‌رگات و دوو له هاوكاره‌كانى كوژران، كه ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا هه‌واڵى كوژرانى ئه‌و والیه‌ی داعش، بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، كه داواى له "مه‌دا پرێس" كردووه ناوى ئاشكرا نه‌كات، ده‌شڵێت :" بۆردوومانةكه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگرى بووه، كه زانیارى هه‌بووه له‌سه‌ر بوونى 12 ئۆتۆمبیلى داعش له‌و ناوچه‌یه.
