هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توند بێ
وتەبێژی فەرمی پارتی: هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتیبن.
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ سومعه له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه هه‌ڵبه‌ستراون و دورن له‌راستی، ئامانجی په‌كه‌كه له‌و چه‌واشه‌كاری و هێرشه راگه‌یاندنانه‌یان بۆ دوو مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م/ ره‌وایه‌تی دانه به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تیه‌ی له گوندنشینه‌كانی ده‌كه و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و ئه‌وه‌نده‌شی كه ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه دووباره چوڵ و وێران ببنه‌وه، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یان ساڵه‌یان.
دووه‌م/ بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تیان بۆ ئه‌و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی پارتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانە و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتیبن.
وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/7/2016
