بارزانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ سەركردە باڵاكانی ئەمەریكا ئەنجام دا

 بارزانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ سەركردە باڵاكانی ئەمەریكا ئەنجام دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ جەنەراڵ جۆزێڤ ڤاتێل فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باڵوێز ستیوارت جۆنز باڵوێزی ئەمەریكا لە بەغدا ئەنجام دا.


پێش كەمێك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵی كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ هەردوو بەرپرسە ئەمەریكیەكە داناوە و نووسیویەتی خۆشحاڵ بووم بەئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ جەنەراڵ جۆزێڤ ڤاتێل و باڵوێز ستیوارت جۆنز لەبارەی شاری موسڵەوە.


مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەك فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان سەركردایەتی بەرەكی گەورەی شەڕی دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و بۆ ڕزگاركردنەوەی شاری موسڵیش لە دەست داعش، ئەمەریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەبەستن.










باسنيوز
Top