مارك تۆنه‌ر، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: یاداشته‌كه‌ی نێوان ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستان گرنگبوو و بەغداش ئاگادارە
مارك تۆنه‌ر، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، له باره‌ی واژۆكردنی یاداشته‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌مریكا، وتی"ئه‌و رێككه‌وتنی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه به ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی به‌غداد واژۆكراوه" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حكومه‌تی عیراق ئاگاداری پڕۆتۆكۆله‌كه بووه‌و بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه ره‌زامه‌ندیی به‌غداد وه‌رگیراوه.
یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) سێ شه‌ممه‌ی رابردوو(12ی ئه‌م مانگه) واژۆكرا، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هاوكاریی دارایی ئه‌مریكا.
ئه‌و هاوكارییه داراییه كه بڕه‌كه‌ی 415 ملیۆن دۆلاره كۆنگرێسی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی كردووه، بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه خه‌رجده‌كرێت كه به‌شداریی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن كه ئامانج لێی ئه‌وه‌یه ئاستی كارامه‌یی‌و توانایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وی شه‌ڕی داعشدان، به‌رده‌وام بێت.
مارك تۆنه‌ر وتیشی"به ڕاشكاوی بیڵێم، راگه‌یاندنی پێدانی ئه‌و هاوكارییه داراییه به‌شێك بوو له پڕۆسه‌ی یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عیراقی، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی –وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بێت یاخود وه‌زاره‌تی به‌رگری– به‌وه‌ی كه كارده‌كه‌ین بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی توانایه‌كی به‌هێز و ئازایه‌تییه‌كی مه‌زنیان له مه‌یدانی جه‌نگدا له شه‌ڕی داعشدا نیشاندا بۆ ده‌ركردنیان له‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵیان كردبوون".
جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی به‌غداوه، پشتیوانیی هه‌وڵی هێزه كوردییه‌كان‌و گروپ‌و هێزه‌كانی دیكه‌ی ناو عیراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی كۆتایی بنیاتنانی توانای حكومه‌تی عیراقه بۆ دابینكردنی ئاسایش‌و ئه‌منییه‌ت بۆ هاوڵاتیانو ئه‌مریكا نایه‌وێت به‌رده‌وام بۆ پشتیوانیكردنی عیراق له وڵاته‌كه‌دا بێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت توانای عیراقییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بنیاتبنێن.
هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی به‌یه‌كجار نانێردرێتو بۆ موچه‌ی به‌شێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، موچه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندان وت"كۆی یاداشته‌كه باسكردنه له‌چۆنیه‌تی پێدان و دابه‌شكردنی هاوكارییه داراییه‌كه به‌شێوه‌ی مانگانه، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه له‌كاتی خۆیدا موچه وه‌ربگرێت، له‌و بڕه هاوكارییه موچه‌ی به‌شێك له‌هێزه‌كان ده‌درێت تا ته‌واوبوونی بڕه پاره‌كه، حكومه‌تی هه‌رێمیش موچه‌ی به‌شێكی ده‌دات".
یاوه‌ر وتیشی"ئه‌و هاوكارییه وه‌ك موچه ده‌درێت به پێشمه‌رگه، بۆیه موچه‌ی ئیزافی نییه له‌سه‌ر ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌یدات به پێشمه‌رگه".
به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه مانگانه له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه داراییه، موچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌كاتێكدایه تائێستا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌سنوری نه‌ینه‌وا پچڕ پچڕه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندایه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ، كه له‌مانگی 6ی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
به‌وته‌ی یاوه‌ر، گرنگی یاداشته‌كه له‌وه‌دایه كه حكومه‌تی هه‌رێم له قه‌یرانێكی قوڵی داراییدایه، كه نه‌یتوانیوه مانگانه‌و له‌كاتی خۆیدا موچه‌كه دابه‌شبكات، بۆیه له‌مه‌ولا مانگانه موچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌درێت، جگه له‌مه‌ش لهرووهكانی دیكه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه كاتێك یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا واژۆ ده‌كرێت.
خه‌ندان
