كه‌ندا: وڵاته‌كه‌مان چه‌ك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كاری بهێنن.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له "كوه‌یت" قسه‌ی كردووه" باسی له پلانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، و گوتوویه‌تی" حكومه‌تی كه‌ندا پلانی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه، و دواكه‌وتنی ناردنی چه‌كه‌كان په‌یوه‌ندی به بوونی كێشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی نییه، ته‌نها په‌یوه‌سته به چه‌ند ڕێوشوێنێكی پێویست له "ئۆتاوا.
"هارجیت ساجان" ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌وان له په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن كه كێشه دروست نه‌بێت، و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی زووتر چه‌كه‌كان ڕاده‌ست بكرێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه،و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتكردبووه.
كه‌ندا له ڕێگه‌ی ڕاوێژكاری سه‌ربازی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و یه‌كیكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
وه‌زیری به‌رگری كه‌ندا، ڕۆژی چوار شه‌ممه چووه كوه‌یت.
K24
