هەڤاڵی بەڕێز کاک ئازا حەسیب قەرەداخی

هەڤاڵی بەڕێز کاک ئازا حەسیب قەرەداخی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی کاکە ئارای کوڕی بەڕێزتانمان پێگەییشت. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هاوڕێیان و خزم و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین ئەمە دوایین کۆستی خانەوادەکەتان بێت و گیانی کاک ئارا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
Top