2 تەقینەوەی دیکە لە بەغدا روویاندا

2 تەقینەوەی دیکە لە بەغدا روویاندا
دوو تەقینەوەی دیکە لە بەغدای پایتەختی عێراق روویانداو، بەهۆیەوە نۆ کەسی دیکە بوونە قووربانی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە نەیویست ناوی بهێنرێت راگەیاند، لە چواڕیانی ناوچەی نەهرەوان لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کەسێک کوژرا و ، حەوتی دیکە برینداربوون.

بەگوتەی سەرچاوەکە، هەروەها لە گەڕەکی عەریفییەی ناوچەی پردی دیالە لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێڵەکەیەوە پزیشکێک کوژراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 13-7-2016، چەند تەقینەوەیەکی دیکە لە بەغدا روویانداوە، لەوانە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەخاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە باکووری بەغدا تەقییەوە، بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و 7 ی دیكە برینداربوون.

كەمێك دوای ئەو تەقینەوەیە، كە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی راگەیاند، بۆمبێكی چێندراو بازاڕێکی میللی لە گەڕەکی ئەلعامل لە باشووری بەغدای كردە ئامانج و بەهۆیەوە 2 كەس كوژراون و 7 ی دیكە برینداربوون.

جگە لەمە، تەقینەوەیەكی دیكەش لە گەڕەكی ئووری رۆژهەڵاتی بەغدا لەڕێگەی بۆمبێکی چێندراو ئەنجامدرا و بەهۆیەوە 2 کەس کوژران و 6 ی دیکە برینداربوون.
Top