پیلانێكی مه‌ترسیدار بۆ هێرشكردنه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له ئارادایه
سیروان سیرینى، په‌رله‌مانتاری عیڕاق له فراكسیۆنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "له‌كاتێكدا ته‌واوى هێزه عێراقییه‌كان و جیهان، سه‌رقاڵن به رزگاركردنى شارى مووسڵ، هه‌روه‌ها هێزێكى زۆرى عێراق، له‌ئاماده‌باشیدانه و گه‌یشتوونه‌ته نزیك ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به سنووره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئازادكراوه‌كان، ده‌بێت به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانمان له‌به‌غدا، ئه‌وه زۆر چاك بزانن و هۆشیاربن له‌وه‌ى هه‌ركاتێك مووسڵ ئازادكرایه‌وه و داعش دوورخرایه‌وه، له‌وانه‌یه پلانى ئه‌و هێزه عێڕاقیانه بگۆڕدرێت و رووبه‌ڕى هه‌رێمى كوردستان ببنه‌وه و په‌لامارى كه‌ركووك و شه‌نگال و مه‌خموور و خانه‌قین و ناوچه كوردستانیه ئازادكراوه‌كان بده‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، په‌یامێك ئاراسته‌ى نوێنه‌رانى كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: "تكا ده‌كه‌م چیتر به چه‌پڵه‌ى عامرى و فه‌تلاوى هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه هه‌ركات ئه‌وان ده‌ستى خۆیان ببینن، هه‌وڵى داگیركردنه‌وه‌ى شاره كوردستانییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وكات گه‌ستنى په‌نجه‌ى په‌شیمانى دادمان نادات، له‌برى ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان، ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێین و یه‌كڕێزى و هاوسه‌نگه‌ریمان پته‌وتر بكه‌ین و ناوماڵى خۆمان به‌ده‌ستى خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه".
ناوبراو زیاتر گوتی: " به نوێنه‌رانی كورد ده‌ڵێم با چیتر بێرێزى به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر نه‌كه‌ین و ئه‌ركى مێژوویى گه‌وره له‌ئه‌ستۆى هه‌وومان دایه و با خوێنى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان به‌فیڕۆنه‌ده‌ین و با خۆمان له‌و عه‌قلیه‌ته نه‌خۆش و بیره ته‌سكه رزگار بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌رووى هه‌موو شتێك دابنێن و هه‌نگاوى جددى بهاوێژین بۆ ریفراندۆم و راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی باشوورى كوردستان، كه تاكه رێگایه بۆ ده‌ربازبوون له نه‌هامه‌تییه‌كان و پلانى نه‌یاران".
