پۆلیسی هەولێر: دوو مێردمنداڵ خنکان کە ئامۆزای یەکتربوون
لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە "کەمێک پێش ئێستا پۆلیس ئاگادارکرایەوە لە بوونی روداوێکی خنکان لە قەزایی خەبات".
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە "دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت کەوا دوو مێردمناڵ کە ئامۆزایی یەکترین بەناوەکانی (ئەحمەد هانی فواد)ی تەمەن (۱۰) ساڵ و (عەلی موسلیم فواد)ی تەمەن (۱۲) ساڵ، لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسیدا مەلەیان کردوە و لەکاتی مەلە کردندا خنکاون".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە دوو مێردمنداڵەکە ئامۆزای یەکترن.
