شێخ جەعفەر: هێشتا هێزێکی بەرچاوی داعش لە مووسڵدا ماوە

 شێخ جەعفەر: هێشتا هێزێکی بەرچاوی داعش لە مووسڵدا ماوە
بەرپرسی ھێزەکانی یەکەی 70، ئاماژە بەوە دەکات کە ئازادکردنەوەی مووسڵ ئاسان نییە، چونکە ھێزێکی زۆری داعش لەشارەکە ھەیە و چەکی قورسیشیان پێ ماوە.

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی ھێزەکانی 70ی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "داعش ھێزێکی زۆری لەشاری مووسڵ ھەیە، ئەوەی لە فرۆکەخانەی گەیارە کراوە جوڵانەوەیەکی باشە، بەڵام نێوانی گەیارە بۆ شاری مووسڵ زۆرە، تا ھەندێک لایەن پێیانوابێت ئازادکردنەوەی شارەکە ئاسان دەبێت، لەھەمان کاتدا بۆمبێکی زۆر لە دەوری مووسڵ چێنراوە".

بەرپرسی ھێزەکانی 70 گوتیشی: "ئەگەر ئەو ھەماھەنگییەی نێوان ھاوپەیمانان، پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت، قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی سەربازی ئاسان دەبێت، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەش بین کە لەوە دەچێت گۆڕانکاری تاکتیکی لە شێوەی سەربازیی داعش ھەبێت، بەتایبەتی بڵاوە پێکردنی ھێزەکانیان لەناوشاری مووسڵ".

دوای واژووکردنی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان سەبارەت بە مەسەلەی ئازادکردنی مووسڵ زیاتر چڕ کرانەوە.










باسنیوز
Top