سلێمانی.. خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەکەمەکان
ئەمڕۆ چوار شەممە(13/7/2016) ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگارى سلێمانى، خەڵاتى ڕێزلێنانى بەخشىییە ئەو قوتابیانە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا گوتی: "سەرەڕاى قەیرانى دارایی و ساڵێکى ئاڵۆزو دژوار بۆ قوتابیانى خۆشەویست، ئێستا خۆشحاڵم بەوەى کە سێ قوتابى زیرەک و کارامە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، پلەى یەکەمیان بەدەست هێناوە و هیوادارم لە ئایندەدا لە ڕێگەی زانست و زانیارییەوە خزمەتێکی باشی خەڵکی کوردستان بکەن".
هەرسێ قوتابییەکە لە لێوانێکیاندا ، خۆشحاڵی خۆیان بە ئەنجامەکانیان دەربڕی و هیوایان خواست لە قۆناغەکانی داهاتوودا سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن.
باسنیوز
