لە شنگالدا جگە لە پێشمەرگە ھیچ ھێزێکی دیکە لە سەنگەری بەرگریدا نین

 لە شنگالدا جگە لە پێشمەرگە ھیچ ھێزێکی دیکە لە سەنگەری بەرگریدا نین
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، پەکەکە هەر لەناو شنگالدانە و، چەند بارەگایەکی حکوومەتیان داگیر کردووە، بەڵام سەنگەرەکانی شەڕدا، هەر ھێزی پێشمەرگەی لێیە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەکەکە شەش بارەگای حکوومەتیان لە شنگالدا دابڕ کردووە؛ سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوامان کردووە ئەو بارەگایانە چۆڵ بکەن، چۆڵی ناکەن."

(قاسم دربۆ) گوتیشی، ئێستا نایانەوێت کێشە دروست بکەن لەبەر ئەوەی پێنج کۆمەڵگا ماوە ڕزگار بکرێن، ھەرکاتێک ئەوکۆمەڵگایانە ئازاد کران، ئەو کات پێیانی چۆڵ دەکەین.

(دربۆ) ڕوونیشی کردەوە، پەکەکە ھیچ ھێزێکی لە سەنگەرەکانی شەردا نییە و تەنھا ھێزی پێشمەرگە لە سەرنگەردانە و بەرگری لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکەن.











KDP
Top